له‌ كه‌نه‌دا 10 گه‌نج به‌ گومانى چوونه‌ پاڵ داعش دستگیر كران

له‌ كه‌نه‌دا 10 گه‌نج به‌ گومانى چوونه‌ پاڵ داعش دستگیر كران
پۆلیسى كه‌نه‌دا بڵاوى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌فته‌ى رابردوو ده‌ گه‌نجیان له‌ فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى مونتڕاڵ؛ فرۆكه‌خانه‌ى پیرئه‌لیوت ترودوو؛ ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ له‌ هه‌وڵدابوون بچنه‌ پاڵ داعشه‌وه‌ و ڤیزاكانیشیان له‌ لایه‌ن پۆلیسى كه‌نه‌داوه‌ ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌ .

به‌ پێ ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌سۆشه‌یتد پرێس؛ تۆمه‌تى ئه‌و كه‌سانه‌ تاكو ئێستا دیار نییه‌ ؛ به‌ڵام به‌ گووته‌ى پۆلیسى كه‌نه‌دا ئه‌و كه‌سانه‌ به‌نیاز بوون بچنه‌ پاڵ داعشه‌وه‌ له‌ عێراق و سوریا .

شایه‌نى باسه‌ به‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ تاكو ئێستا تۆمه‌ته‌كه‌یان به‌سه‌ردا ساغ نه‌بوه‌ته‌وه‌؛ پۆلیس ناوى ئه‌و كه‌سانه‌ى بڵاو نه‌كردوه‌ته‌وه‌ و داواشى له‌ میدیاكان كردووه‌ كه‌ رێز له‌ كه‌س و كارى ده‌ستگیر كراوه‌كان بگرن.
Top