فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی سه‌ربازگه‌ی عه‌نه‌د له‌ پارێزگای له‌حج بۆردومان كرد

فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی سه‌ربازگه‌ی عه‌نه‌د له‌ پارێزگای له‌حج بۆردومان كرد
فڕۆكه‌كانی جه‌نگی هاوپه‌یمانێتی عه‌ره‌بی به‌ سه‌رۆكایه‌تی سعوودیه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر چه‌كدارانی حوسی له‌ سه‌ربازگه‌ی عه‌نه‌د سه‌ر به‌ پارێزگای له‌حج باشووری یه‌مه‌ن.

به‌پێی گوته‌ی شاهێدحاڵه‌كان به‌ هۆی ئه‌و بۆردمانه‌وه‌ چه‌كه‌كانی قورسی نێو سه‌ربازه‌گه‌ له‌ تانك، تۆپ، كاتۆشیا و رۆكێت كرانه‌ ئامانج و زه‌ره‌ر و زیانێكی یه‌كجار زۆر به‌ چه‌كداره‌ حوسییه‌كان گه‌یشتووه‌.

دوای ئه‌و بۆردمانه‌ چه‌ندین شوێنی جیاجیای ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌ ئاگری گرتووه‌. رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو ئاگربه‌ستێكی مرۆیی له‌ یه‌مه‌ن راگه‌یه‌نرا و شه‌وی رابردوو كۆتایی به‌و ئاگربه‌سته‌ هات.
Top