رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی سندوقێك بۆ به‌هاناوه‌چوونى تووشبوانى ئیبۆلا داده‌مه‌زرێنێت

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی سندوقێك بۆ به‌هاناوه‌چوونى تووشبوانى ئیبۆلا داده‌مه‌زرێنێت
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ بڕیاریان داوه‌ به‌هاوكاری ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌یان سندوقێك به‌ بودجه‌ی (100) ملیۆن دۆلار دابمه‌زرێنن و راشیده‌گه‌یه‌نێت كه‌ دواكاری به‌هاناوه‌چوونی ڤایرۆسى "ئیبۆلا" ده‌ هێندەی هه‌موو كێشه ‌ته‌ندروستیه‌كانی دیکەی جیهانه‌.

مه‌رجریت چان، سكرتێرى رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند: رێكخراوه‌كه‌یان به‌نیازی دامه‌زراندنی سندوقێكه‌ بۆ هه‌ر رووداوێكی له‌ناكاو و سه‌رمایه‌ی سندوقه‌كه‌ش (100) ملیۆن دۆلار ده‌بێت.

وتیشی: دوای بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی "ئیبۆلا" ئه‌و بڕیاره‌یان داوه‌، سه‌باره‌ت به‌ سه‌رچاوه‌ی پاره‌ی‌ سندوقه‌كه‌ش، سكرتێرى رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند كه‌ وڵاتانی ئه‌ندام له‌ رێكخراوه‌كه‌ به‌شدار ده‌بن له‌ كۆمه‌كی سندوقه‌كه‌، جگە لەوەش ئه‌و داواكاریانه‌ی‌ پێیان ده‌گات بۆ هاوكاری چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ئیبۆلا ده‌ هێندەی هه‌موو كێشه‌ ته‌ندروستیه‌كانی تری جیهانه‌.

نه‌خۆشی ئیبۆلا بۆ یه‌كه‌م جار له‌ مانگی ئازاری ساڵی (2014) بڵاو بۆوه‌ و له‌و كاته‌وه‌ تائێستا (11) هه‌زار كه‌سی كوشتوه‌، بەڵام رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ مانگی هه‌شتی هه‌مان ساڵدا رایگه‌یاند:‌ ئیبۆلا مه‌ترسیه‌كی جیهانیه‌، به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه‌ ره‌خنه‌ی‌ ئه‌وه‌ له‌ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌گیرێت كه‌ كه‌مته‌رخه‌م بوون.
Top