وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئێران داوا ده‌كات UN ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌ یه‌مه‌ن دامه‌زرێنێت

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئێران داوا ده‌كات UN ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌ یه‌مه‌ن دامه‌زرێنێت
جۆن كیێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌سیئۆلی پایته‌خی كۆریای باشوور رایگه‌یاند كه‌ واشنتۆن پشتیوانی له‌ درێژكردنه‌وه‌ى ئاگربه‌ستی مرۆیی كرد له‌ یه‌مه‌ن به‌ڵام جموجووڵه‌كانی میلیشیا حووسییه‌كان ئه‌و هه‌نگاوه‌ى دژوارتر كرد . جۆن كێرى راشیگه‌یاند كه‌ ده‌زانن حووسییه‌كان هه‌ندێك سه‌كۆی مووشه‌ك هاویشتنیان بۆ نزیك سنووری سعودیه‌ گواستووه‌ته‌وه‌و به‌ پێی بنه‌ماكانی شه‌ڕوپێكدادان، ئه‌و كاره‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێك ده‌ستی به‌ جموجووڵی پێش وه‌خته‌كرد، ئه‌وه‌ به‌ پێشێلكردنی ئاگربه‌ست له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وى ئێران له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داوای له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد رۆڵێكی كاریگه‌رتر ببینێت له‌ یه‌مه‌ن و تیمه‌كانی له‌ شاره‌كان بڵاوبكاته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی دڵنیابوون له‌ دابه‌شكردنی یارمه‌تییه‌كانی فریاگوزاری. هاوكات داوای كرد بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ وه‌رگرتنی یارمه‌تییه‌ مرۆییه‌كان دامه‌زرێنێت.
Top