له هێرشێكی چه‌كداری دا له میسر پۆلیسێك كوژرا و دووی دیكه‌ش برینداربوون
به‌پێی زانیارییه‌كانی پۆلیسی میسر، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له ناوچه‌ی بهلبی پارێزگای شه‌رقییه هێرشیان كردۆته سه‌ر پۆلیس و له ئه‌نجامدا پۆلیسێك به‌ناوی ئه‌حمه‌د سه‌عید كوژراوه، دوو پۆلیسی دیكه‌ش به‌ناوه‌كانی عه‌بدلعه‌زیز ئه‌بو تاڵیب و حسێن محه‌مه‌د برینداربوون.
ئاماژه به‌وه‌ش كرا كه هێرشبه‌ران به ماتۆڕسكیل هاتوونه‌ته ناوچه‌كه و پاش هێرشه‌كه‌ش هه‌ڵاتوون.