به‌ هۆى ته‌قینه‌وه‌یه‌كى خۆكوژى له‌ كاراچى گه‌وره‌ ئه‌فسه‌رێكى پۆلیسى پاكستان كوژرا

به‌ هۆى ته‌قینه‌وه‌یه‌كى خۆكوژى له‌ كاراچى گه‌وره‌ ئه‌فسه‌رێكى پۆلیسى پاكستان كوژرا
له‌ شارى كاراچى پاكستان ته‌قینه‌وه‌یه‌كى خۆكوژى ڕوویدا و به‌ هۆیه‌وه‌ گه‌وره‌ ئه‌فسه‌رێكى سوپا كوژرا . له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌كان بڵاویان كردۆته‌وه‌ كه‌ رۆژى هه‌ینى، كه‌سێك به‌ مۆتۆرێكى بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ خۆى له‌ شارى كاراچى ته‌قانده‌وه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ گه‌وره‌ ئه‌فسه‌رێكى پۆلیس به‌ ناوى ئیعجاز حه‌یده‌ر كوژراوه‌.

هاوكات بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبانى پاكستان كه‌ به‌یعه‌تى داوه‌ته‌ رێكخراوى تیرۆریستى داعش به‌رپرسیاریه‌تیى خۆى له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ راگه‌یاند . له‌ دوو رۆژى رابردووشدا له‌ هێرشێكدا بۆ سه‌ر پاسێك چل و پێنج كه‌س كوژران كه‌ داعش به‌رپرسیاریه‌تیى خۆى له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ راگه‌یاند .
Top