چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك حوسییه‌كانى یه‌مه‌ن به پێشێلكردنى ئاگربه‌ست تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن
هاوكات هه‌ندێ سه‌رچاوه چه‌كدارانى حوسى به شكاندنى ئاگربه‌سته‌كه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌و پێیه‌ى چه‌كدارانى حوسى و عه‌لى عه‌بدوڵلا ساڵح ده‌ستیان به بۆردومانى پارێزگاى ته‌عز له باشوورى یه‌مه‌ن كردووه و ناهێڵن هاوكاریى مرۆیى بگاته چه‌ند شوێنێك.
له به‌رامبه‌ریشدا، هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى هۆشدارى توندى دایه چه‌كدارانى حوسى ئه‌گه‌ر ئاگربه‌سته‌كه بشكێنێت و پابه‌ندى نه‌بێت، چونكه فرۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان له بۆردومانی شوێنى حوسیه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن، به‌ڵام لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى سه‌ربه به حوسیه‌كان، ره‌تیانكرده‌وه، كه‌وا چه‌كداره‌كانیان ئاگربه‌سته‌كه‌یان شكاندبێت یان پێشێلیان كردبێت. دوێنێ سعوودیه و وڵاتانى هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى و چه‌كدارانى حوسى به ئامانجى گه‌یاندن كۆمه‌ك و هاوكارى مرۆیى بۆ خه‌ڵكى لێقه‌وماو و ئاواره، ئاگربه‌ستیان راگه‌یاند.