شای سعودیە جێگرەکەی بۆ کۆبوونەوەی وڵاتانی کەنداو لە گەڵ ئۆباما دەنێریت

شای سعودیە جێگرەکەی بۆ کۆبوونەوەی وڵاتانی کەنداو لە گەڵ ئۆباما دەنێریت
ئاژانسی فەرمی عەڕەبستانی سعودی ڕایگەیاند، شا سەلمان بەشداری کۆبوونەوەکەی وڵاتانی کەنداو لە گەڵ باراک ئۆباما ناکات و بە جێی خۆی محەمەد بن نایف، جێنشینی شای سعودیە دەنێریت.

ئاژانسی فەڕانسە ڕایگەیاند، "خۆبواردنی" شا سەلمان لە بەشداری لە کۆبوونەوەی وڵاتانی کەنداو لە گەڵ باراک ئۆباما کە بڕیارە لە کامپ دەیڤد بەڕێوە بچیت، "نیگەرانی سعودیە لە دانوستاندنە ئەتۆمییەکانی ئێران و ئەمریکا" دەردەخات.

باراک ئۆباما بۆ کۆبوونەوەکانی ڕۆژی سێ‌شەممە و چوار شەممە شەش وڵاتی کەنداوی بانگهێشت کردووە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز دەڵێت، دانوستانی ئەتۆمی ئێران و قەیرانی یەمەن و سوریا تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەی کامپ دەیڤید دەبێت.
Top