باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له UN: تا ئه‌سه‌د نه‌رووخێت، رێكخراوى تیرۆرستى داعش كۆتایى نایه‌ت
پاوه‌ر له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ تۆڕى بى بى ئێسى ئه‌مه‌ریكى گوتیشى: سه‌رۆك ئۆباما له‌و باوه‌ڕدایه، تا رژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌رووخێت، ئه‌وه ناتوانرێت رێكخراوى تیرۆریستى داعش له ناوچه‌كه كۆتایى پێ بهێنرێت.
باڵیۆزه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، ئه‌و هۆكاره كه وا ده‌كات چه‌كداره بیانیه‌كان بچنه سووریا، ئه‌وه‌یه ده‌یانه‌وێت شه‌ڕ له دژى رژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د بكه‌ن، چونكه ئه‌وان واى ده‌بینن، كه هێزه‌كانى رژێم به به‌رمیلى ته‌قێنه‌ر و گاز كلۆر هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خه‌ڵكى له‌و وڵاته، كه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات، ژماره‌ى چه‌كدارانى رێكخراوى تیرۆرستى داعش زیاد بكات و نه‌توانرێت ئه‌و رێكخراوه له‌ناو ببرێت.