له یه‌مه‌ن به‌هۆی هێرشی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی 9 كه‌س كوژران
![له یه‌مه‌ن به‌هۆی هێرشی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی 9 كه‌س كوژران](https://gulanmedia.com/public/old_images/news/airplains.jpg )
به‌پێی هه‌واڵێكی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لمه‌سیره سه‌ربه حوسییه‌كان، فڕۆكه‌یه‌كی هاوپه‌یمانان هێرشی كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس له شاری زه‌ماری باشووری رۆژهه‌ڵاتی یه‌مه‌ن و به‌و هۆیه‌شه‌وه بیناكانی ده‌ورووبه‌ری بنكه‌كه زیانیان به‌ركه‌وتووه و نۆ كه‌س كوژران و 11ی دیكه‌ش برینداربوون كه سیانیان منداڵن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له پارێزگای ئه‌بیه‌ن باشووری یه‌مه‌ن شه‌ڕوپێكدادانی توند له‌نێوان چه‌كدارانی حوسی و هێزه‌كانی به‌رگری گه‌لدا روویداوه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ژماره‌ی كوژرا و برینداره‌كان بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.