وه‌زیری ناوخۆى تونس: دوای ده‌ستبه‌كاربوونی حكوومه‌تی نوێ 599 رووداوی تیرۆر تۆمار كراوه
غرسه‌لی له كۆشكی حكوومه‌ت له كه‌سبا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست و رایگه‌یاند كه دوای ده‌ستبه‌كاربوونی حكوومه‌ت ره‌وشی ئه‌منی له وڵات باشتر بووه و به‌مه‌ش گوتی: "حكوومه‌تی نوێ له شه‌شی شوبات هه‌تا 30 نیسان 599 رووداوی تیرۆری له وڵات تۆمار كردووه كه ساڵی رابردوو ته‌نها 435 رووداوی تۆمار كرا بوو.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ساڵی رابردوو به‌هۆی تیكه‌ڵبوون به رووداوه تیرۆرستییه‌كان 514 كه‌س ده‌ستگیر كراون و به‌م پێیه‌ش گوتی: ئه‌مساڵ به تۆمه‌تی تیرۆر 880 كه‌س ده‌ستگیر كراوه و 154 كه‌سیش به گومانی په‌یوه‌ندییان به تیرۆر له كاتی هاتنیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستگیر كراون، كه‌چی ساڵی رابردوو ته‌نها 154 كه‌س به‌و هۆیه‌وه ده‌ستگیر كرابوون.