فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى مارێنز بووه سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌ركانى هێزه هاوبه‌شكانى ئه‌مه‌ریكا
![فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى مارێنز بووه سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌ركانى هێزه هاوبه‌شكانى ئه‌مه‌ریكا](https://gulanmedia.com/public/old_images/news/jouseph-dunford.jpg )
ئۆباما رایگه‌یاند كه ماوه‌ی ئه‌ركی مارتین دێمپسی و جێگره‌كه‌ی جه‌یمز وینفیلد به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و هاوكات سوپاسی هه‌وڵ و تێكۆشانی هه‌ردووكیانی كرد و راشیگه‌یاند كه فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ده‌ریای، دانفۆردی وه‌ك پاڵێوراوی سوپاسالار و هاوكات یه‌كێك له ژه‌نه‌راڵه‌كانی هێزه‌كانی ئاسمانی، پاوڵ سێلڤا وه‌ك جێگره‌كه‌ی ده‌ستنیشان كردووه.
ئۆباما جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه دانفۆرد و سێلڤا خاوه‌ن ستراتیژییه‌كی به‌هێزن له نێو سوپا و كاره‌كانیان مایه‌ی شانازییه به‌م پێیه‌ش له زووترین كات پاڵێوڕاوی ئه‌وان بۆ سه‌رۆكایه‌تی سوپاسالاری ئه‌مه‌ریكا په‌سند ده‌كرێت.
جێگه‌ی باسه ژه‌نه‌راڵ دونفۆردی ته‌مه‌نی په‌نجاو نۆ ساڵ وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌ك له هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له ساڵی دوو هه‌زارو سێزده دوو هه‌زارو چوارده ده‌ست به‌كار بووه و هاوكات له ساڵی دوو هه‌زارو سێى داگیركردنی عێراقیش سه‌ركرده‌ی تیمی پێنجه‌می پیاده بووه.