هاوپه‌یمانى نێوده‌وله‌تى 13 هێرشی دیكه‌ی كرده سه‌ر داعش له عێراق و سووریا
هێزى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له‌و 13 هێرشه، شوێن و ئامانجه‌كانى تیرۆرستانى داعش له چه‌ند ناوچه‌ى سووریا و نزیك شارى فه‌لوجه و بێجى و شنگال به چڕى كه‌وتنه به‌ر بۆردومانى فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، هه‌ر له ئاكامى ئه‌و هێرشانه، ژماره‌یه‌ك تیرۆریستى داعش كوژراون و برینداربوونه و یه‌كه‌كانى ته‌كنیكى و هێڵه‌كانى پێشه‌وه‌ى به‌رگرى تیرۆریستانى داعش له‌و ناوچانه تێكشكێنراون .