دانوستانه‌كانی ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا ده‌ستپێده‌كاته‌وه
![دانوستانه‌كانی ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا ده‌ستپێده‌كاته‌وه](https://gulanmedia.com/public/old_images/news/wlatani-rojawa.jpg )
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئیرنای ئێرانی ئه‌و دانوستانانه‌ی كه له هه‌فته‌ی رابردوودا له نیویۆرك له نێوان جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران عه‌باس عێراقچی و مه‌جید ته‌خته‌وانچی له‌گه‌ڵ جێگری سكرتێری كاروچالاكی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هه‌لگا سچمیدت ده‌ستیان پێ كردووه ئه‌مڕۆ به كۆتایی دێن و دانوستانه‌كان له‌سه‌ر ئاستی پسپۆڕانی ته‌كنیكی و یاسایی هه‌تا حه‌وتی مایس درێژه‌یان ده‌بێت.
هه‌ر له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه دانوستانی نێوان ئێران و وڵاتانی رۆژئاوایی بۆ گفتوگۆ و رێككه‌وتن له‌سه‌ر نێوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنی كۆتایی 12ی مایس له شاری ڤیه‌ننا دووباره ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.