ئۆباما سه‌رۆكى تازه‌ى ئه‌ركانى هێزه‌كانى سوپاى ئه‌مه‌ریكاى ده‌ستنیشانكرد
![ئۆباما سه‌رۆكى تازه‌ى ئه‌ركانى هێزه‌كانى سوپاى ئه‌مه‌ریكاى ده‌ستنیشانكرد](https://gulanmedia.com/public/old_images/news/sarusa.png )
له ئێستاشددا ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌نفۆرد كه ته‌مه‌نى په‌نجاو نۆ ساڵه فه‌رمانده‌یى هێزه‌كانى مارێنزه و به‌م ده‌ستنیشانكردنه‌ش ناوبراو ده‌بێته گه‌وره ئه‌فسه‌ر له سوپاى ئه‌مه‌ریكا و راوێژكارى سه‌ربازى نزیك له باراك ئۆباما. به‌رپرسه‌كانى ئیداره‌ى ئه‌مه‌ریكا راشیانگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له كۆشكى سپى ده‌ستنیشانكردنى ژه‌نه‌ڕاڵ دنفۆرد وه‌ك سه‌رۆكى تازه‌ى ده‌سته‌ى ئه‌ركانى سوپاى ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمى راده‌گه‌یه‌نرێت.
ده‌نفۆرد له شوباتى دوو هه‌زارو سێزده تا ئابى دووهه‌زارو چوارده فه‌رمانده‌یى هێزه‌كانى سى و شه‌شى وشكانى و ده‌ره‌یایى و فه‌رمانده‌یى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان بوو له ئه‌فغانستان.