نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوا له هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی ده‌كات بۆردومانكردنی فرۆكه‌خانه‌ی سه‌نعا رابگرێت
![نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوا له هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی ده‌كات بۆردومانكردنی فرۆكه‌خانه‌ی سه‌نعا رابگرێت](https://gulanmedia.com/public/old_images/news/unioio.png )
عادل جبێر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه رایگه‌یاند كه هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی كه هێرشه ئاسمانیه‌كان بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن ئه‌نجام ده‌دات دژ به حوسییه‌كان ، ئێستا خه‌ریكی هه‌ولێكه كه ئاگربه‌ست له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو بكات بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بگاته ئه‌و وڵاته .
یوهانس فان دێركلاوف رێكخه‌ری كاروباری مرۆیی له یه‌مه‌ن سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگروه‌كان رایگه‌یاند كه ئه‌م هێرشه ئاسمانیانه‌ی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی فرۆكه‌خانه‌ی سه‌نعای كرده ئامانج له هه‌فته‌ی رابردوو ، ئه‌مه‌ش وای كرد كه نه‌توانرێت ئه‌م فرۆكه‌خانه‌یه وه‌ك پێویست به‌كاربێت و هیچ گه‌شتێكیش ئه‌نجام نادرێت تا فرۆكه‌خانه‌كه چاك نه‌كرێته‌وه .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌نیگال بریاریدا دووهه‌زار سه‌رباز بۆ یارمه‌تیدانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی ره‌وانه بكات دژ به حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن .
سه‌نیگال یه‌كه‌م وڵاتی نا عه‌ره‌بییه كه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به‌شداری له‌و شه‌ره‌دا ده‌كات و زۆربه‌ی دانیشتوانی ئه‌م وڵاته‌ش سوننه مه‌زهه‌بن .