سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ناوخۆیی حه‌له‌ب: تا ئێستا 26 هه‌زار كه‌س كوژراون
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ناوخۆیی حه‌له‌بی سه‌ر به ئۆپۆزسیۆن عه‌بدولڕه‌حمان ددم له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كوالیسیۆنی نیشتمانی هێزه‌كانی شۆرش و ئۆپۆزسیۆن له سوریا رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕه‌وه 23 هه‌زار كه‌سی تۆمار كرا‌و و كۆی گشتی 26 هه‌زاركه‌س له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای سوریا بۆسه‌ر شاری حه‌له‌ب كوژراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه زیاتر له دوو ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س ناچاربوونه شوێنه‌كانیان چۆڵبكه‌ن و به‌ره‌و ناوچه‌كانی دیكه هه‌ڵبێن. سوپای سوریا ئابڵوقه‌ی شاری حه‌له‌بی داوه بۆ رێگه‌گرتن له چوونه ژووره‌وه‌ی یارمه‌تی مرۆیی بۆ ئه‌و شاره هه‌روه‌ها له‌وباره‌یه‌وه گوتی: "داوای یارمه‌تی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌م بۆ پاراستنی شاری حه‌له‌ب، كه شارێكی كه‌لتوور و میراتی جیهانییه."