دوو سەربازی فەڕەنسا لە ئافریكای ناوەڕاست كوژران و ئەمەریكاش هێز دەنێرێت

 دوو سەربازی فەڕەنسا لە ئافریكای ناوەڕاست كوژران و ئەمەریكاش هێز دەنێرێت
لە بەیاننامەیەكدا حكوومەتی فەرەنسا بڵاویكردەوە كە 2 لە سەربازەكانی لە وڵاتی ئافریكای ناوەڕاست كوژراون، لەو ناوچەیەی خزمەتیان تیایدا دەكرد‌ بۆ كۆتایی هێنان بە نائارامی و كاری توندوتیژی ناو ئەو وڵاتە.

نووسینگەی فڕانسوا ئۆلاند سەرۆكی فەڕەنسـا لە بەیانـنامەیەكدا ڕایگەیاند ئەو 2 سەربازە شەوی دووشەممە لە میانەی شەڕ و پـێـكدادان لە بانگی پایتەخت كوژراون. هەروەها لە بەیانـنامەكدا پشـتیوانی ئۆلاند دووپاتكرایەوە‌ بۆ ئەو 1600 سەربازە فەڕەنسیـیەی پـێـكەوە لەگەڵ هێزە ئافریكایـیەكان كاردەكەن لە چوارچێوەی هەوڵێـكی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش و ئارامی بۆ ئەو ناوچەیەی ئافریكا و پاراسـتنی هاوڵاتیانی سیڤیل.

.هاوكات سەرۆكی ئەمەریكا باراك ئۆباما لەم بارەیەوە پەیامێـكی تۆماركراوی دەركرد و تیایدا داوا لە هاوڵاتیانی كۆماری ئافریكای ناوەڕاست كرد لە سەروبەندی ئەم توندوتیژیـیە تاییفیانەدا هێمن و ئارام بن.

جێی ئاماژەیە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو زیاتر لە 400 كەس لەو توندوتیژیانەدا كوژراون.

لەلایەكی دیكەوە سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە كە لە سەر داوای فەرەنسا ئەمەریكا هێزی سەربازیی رەوانەی ئەفریقای ناوەڕاست دەكا.ت

هەریەكە لە چاك هیگڵ وەزیری بەرگریی ئەمریكا ویڤس لی دریان لە كابوڵی پایتەختی ئەفغانستان باسیان لە رەوشی ئەفریقای ناوەراست كردووە.

لەو دیدارەدا وەزیری بەرگریی فەرەنسا داوای هاوكاریی لە ئەمەریكا كردووە بۆ یارمەتیدانی هێزەكانیان بۆ زیاتر پاراستنی ئارامی ناوچەكە. ئەمەریكایش داواكەی فەرەنسای قبوڵ كردووە
Top