باراك ئۆباما داوای پشتیوانی لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات بۆ وەشاندنی گورزی سەربازی دژ بە سوریا

باراك ئۆباما داوای پشتیوانی لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات بۆ وەشاندنی گورزی سەربازی دژ بە سوریا
9ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- لەدوای گەڕانەوەی لە ئەوروپا، باراك ئۆباما سەرۆكی ئەمریكا داوای لە هاوڵاتیانی وڵاته‌که‌ی کرد بۆ وه‌شانی گورزی سه‌ربازی له‌ دژی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د پشتیوانی لێبكەن. باراك ئۆباما لە وتاری هەفتانەیدا رایگەیاند: هه‌موو لایه‌نێک ده‌زانێت که‌ رژێمی سوریا چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوی له‌ دژی گه‌لی خۆی به‌کار هێناوه‌ و بێده‌نگ بوون له‌ کاره‌ شه‌رمه‌زاریه‌ . بۆیه‌ تا رێز له‌ که‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی بگرین . ئەمریكا پێویستی به‌ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن هه‌یه‌ بۆ ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ وه‌شاندنی گورزی سەربازی لە دژی سوریا هه‌یه‌ تا لەداهاتوودا حكوومەتی سوریا نەتوانێت چەكی كیمیایی بەكاربهێنێتەوە, ئۆباما ئه‌وه‌شی خسته‌روو ئەوە ململانێیەكی دوور ودرێژ و تێچووی زۆری ناوێت. و دەزانم كە گەلی ئەمریكا بەهۆی جەنگەوە ماندوو بووە كە چەند دەیەیەكی خایاند وێڕای ئەوەی جەنگی عیراق كۆتایی پێهاتووە و جەنگی ئەفغانستانیش لە كۆتایی پێهێناوە نزیكبۆتەوە. لەلایەكی دیكەشەوە بەگوێرەی دوایین راپرسی، رێژەی 56%ی ئەمریكییەكان پێیان وابووە پێویست ناكات ئەمریكا دەست لەكاروباری سوریاوە وەربدات. لەكاتێكدا رێژەی 19% پشتیوانییان لە ئەنجامدانی كردەوەی سەربازی دژ بە سوریا كردووە.
Top