نێچیرڤان بارزانی و عەمار حەکیم کۆبوونەوە

نێچیرڤان بارزانی و عەمار حەکیم کۆبوونەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆبوونەوە، هەر ئەمڕۆش لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق کۆدەبێتەوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو؛ نێچیرڤان بارزانی لە ماڵی عەمار حەکیم لەگەڵیدا کۆبووەوە، بڕیاریشە کاژێر 9:00ـی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 28-04-2024) لەگەڵ د. عەبدوللەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق کۆبێتەوە.
 
هەر ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق و چەند سەرکردەیەکی دیکەی عێراقی کۆدەبێتەوە.
 


 
ئێوارەی رۆژی شەممە 27-04-2024 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا، یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو، کە نزیکەی کاژێرێکی خایاند. 
 
لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە عێراق و هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، لەوانە مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان، دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و هێرشی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر. 
 
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی بەشداریی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کرد. تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بوو، کە پشکی عەرەبی سوننەیە.

Top