بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەفا لە غەززە دوای ٧ مانگ لە دەستبەسەرکردنی ئازاد کرا

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەفا لە غەززە دوای ٧ مانگ لە دەستبەسەرکردنی ئازاد کرا

 

محەممەد ئەبو سەلمیە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەفا لە کەرتی غەززە، دوای ٧ مانگ دەستبەسەرکردنی ئازاد کرا.

سوپای ئیسرائیل دوای ٧ مانگ محمد ئەبو سەلمیە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەفای لە کەرتی غەززە ئازاد کرد. ٤٩ فەلەستینی دیکە لەگەڵ ئەبو سەلمیە ئازاد کران و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا لە دێرولبەلاح و نەخۆشخانەی ناسر لە خان یونس.

ئەبو سەلمیە لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دەستگیرکرا. دوای ئازادکردنی، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان گوتی: دەستبەسەركراوان و زیندانیانی زیندانەکانی ئیسرائیل ئازارێكی زۆر و نەهامەتییەكی  کارەساتباری بێ وێنە لە مێژووی فەلەستین بەخۆوە دەبینن.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە زیندانیانی زیندانەکان ڕووبەڕووی برسێتی و شەرمەزاری جەستەیی و ئەشکەنجە دەبنەوە ، جەختی لەوە کردەوە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە هەنگاوی توند بنێت بۆ ئازادکردنی سەرجەم زیندانییە فەڵەستینییەکان..


 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top