بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە پاکستان ٨ کەس گیانیان لەدەستدا
ڕۆژنامەی "داون"ی پاکستان ڕایگەیاند، بەهۆی بارانبارینی زۆر لە پارێزگای بەلوچستان 8 کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە، ڕێگای خێرای "N-70" لە یەکگرتنی خیبەر پختونخوا- بەلوچستان گیرا.
لەئەنجامی لەرزینەکەی زنجیرە چیاکانی سلێمان، ڕێگای نێوان ناوچەی زۆب و گەلی ئیسماعیل خان داخرا.
سەدان پاسی نەفەرهەڵگر و ئۆتۆمبێل و بارهەڵگر لەم ناوچەیەدا گیریان خواردبوو.
گوڵان: سەردار خەلیل