٨٧ کەس بەهۆی قەرەباڵغی لە میانی مەراسیمێکی ئایینی لە ویلایەتی ئۆتار پرادێشی هیندستان گیانیان لەدەستدا.

٨٧ کەس بەهۆی قەرەباڵغی لە میانی مەراسیمێکی ئایینی لە ویلایەتی ئۆتار پرادێشی هیندستان گیانیان لەدەستدا.

 

 

بەهۆی قەرەباڵغی ٨٧ کەس گیانیان لەدەستدا

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی NDTV لە میانی مەراسیمێکی نوێژی بەکۆمەڵدا کە لە ناوچەی هاتراس لە ویلایەتی ئۆتار پرادێش لە هیندستان بەڕێوەچوو، بەهۆی قەرەباڵغی لە مەراسیمەکەدا ٨٧ کەس گیانیان لەدەستدا .

بەرپرسێکی هەرێمی هاتراس ڕایگەیاند، كە بەپێی ئەو زانیاریانەی لە دامەزراوە پزیشکییەکانەوە دەستکەوتووە، لەم قەرەباڵغییەدا ٨٧ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ژمارەیەک منداڵیان تێدایە و بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

نارێندرا مودی سەرۆکوەزیرانی هیندستان، سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە کرد.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top