گەڕانەوەی سەدان هەزار پەنابەری فەلەستینی بۆ باکووری غەززە
هاوکات لەگەڵ ڕێککەوتنی ئازادکردنی شەش بارمتەی ئیسرائیلی، ئەمڕۆ سێشەممە 28 ی کانوونی دووەم ئیسرائیل ڕێگەی بە پەنابەرانی فەلەستینیدا بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان لە باکووری غەززە.
بەگوێرەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی حەماس، لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، نزیکەی 300 هەزار پەنابەری فەلەستینی کە لە ماوەی شەڕی 15 مانگەدا پەنایان بۆ باشووری غەززە بردووە و لە خێمەی کاتیدا دەژیان، گەڕاونەتەوە باکووری ئەم کەرتە کەنار دەریایە.
بەگوێرەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی حەماس، پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ژمارەی ئەو پەنابەرانەی کە دەگەڕێنەوە باکووری غەززە بۆ 600 هەزار پەنابەر زیاد بکات.
هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێن "سەدان هەزار" خێزانی فەلەستینی ڕۆژی دووشەممە لە باشوورەوە بەرەو باکووری غەززە ڕۆیشتوون.
گوڵان: سەردار خەلیل