بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە سیئۆل ٩ كەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە سیئۆل ٩ كەس گیانیان لەدەستدا

 

 

 

ئاژانسی هەواڵی کۆریای باشوور ڕۆژی سێشەممە 2ی تەمووز لە زاری پۆلیسەوە بڵاویکردەوە، کە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە سەنتەری شاری سیئۆلی پایتەختی ئەو وڵاتە ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا كە لانیکەم نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لەئەنجامی ئەم ڕووداوەدا، چوار کەسی دیکە برینداربوون، کە باری تەندروستی سێ کەسیان سەختە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش کە پیاوێکی تەمەن مامناوەند بووە، دەستگیرکراوە. 

شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بانگەشەی ئەوەی کردووە، کە ئۆتۆمبێلەکەی لەناکاو خێراییەکەی بەرزبووەتەوە و بووەتە هۆی ئەم ڕووداوە، بەڵام وردەکاریی زیاتری ئەم ڕووداوە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top