ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، گەیشتە ٣٧ هەزار و ٩٠٠ کەس

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە دوایین ئاماری قوربانیانی هێرشە ٢٦٩ ڕۆژەی ئیسرائیلی بۆ ٣٧ هەزار و ٩٠٠ کەس ڕاگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٣ فەلەستینی کوژراون و ٩١ی دیکەش بریندار بوون.
بە پێی ئەم بەیاننامەیە، ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بۆ ٣٧ هەزار و ٩٠٠ کەس زیادی کردووە و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ٨٧ هەزار و ٦٠٠ کەس زیادی کردووە.
هێزەکانی ئیسرائیل لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢ کۆمەڵکوژییان ئەنجامداوە.
لەم بەیاننامەیەدا بە ئاماژەدان بە بوونی تەرمەکان لە ژێر داروپەردوو و لە کەناری ڕێگاکەدا ڕوون کرایەوە کە تیمە پزیشکییەکان و بەرپرسانی بەرگری شارستانی ناتوانن بگەنە تەرمەکان بەهۆی ڕێگریی هێزەکانی ئیسرائیلەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل