كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، رازییه به پێدانی چه‌ك به ئۆپۆزسیۆنی سووریا
به‌پێی راپۆرتێكی رۆیته‌رز، مایك راجه‌رز، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئاسایش له كۆنگرێس، رایگه‌یاندووه ئه‌ندامانی كۆنگرێس گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی كه حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت چه‌ك بدات به ئۆپۆزسیۆنی سووریا.
ئه‌مه‌ریكا بۆ یه‌كه‌م جار، له مانگی رابردوودا رایگه‌یاند هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ئاگادار ده‌كاته‌وه كه واشنگتۆن ئاماده‌یه یارمه‌تیی سه‌ربازی بداته ئه‌و هێزانه له دژی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د.
رۆیته‌رز هه‌روه‌ها ئاشكرای كردووه كه پێشتر كۆمیته‌ی ئاسایشی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، رێگه‌ی به حكوومه‌ت دابوو به‌شێوه‌ی كاتی، ده‌ست بداته جێبه‌جێ كردنی پلانه‌كه‌ی و ئه‌نجومه‌نیش له هه‌نگاوه نهێنییه‌كانی ئاگادار بكاته‌وه.
هاوكات، شه‌وی رابردوو، فه‌رمانده‌ی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مه‌ریكا، ژه‌نه‌ڕاڵ ماترین دیمپسی، 5 پلانی ئاماده‌كراوی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكای بۆ ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له قه‌یرانی سووریا، خسته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پیران.