١٣٠ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران داوای دانوستان لەگەڵ ئێران لە ئۆباما دەکەن

١٣٠ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران داوای دانوستان لەگەڵ ئێران لە ئۆباما دەکەن
٢٠ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- ژمارەیەکی بەر چاو لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ باراک ئۆبامای سەرۆک کۆمارییئەووڵاتە، داواکارن دانوستان لەگەڵ حەسەن روحانی، سەرۆکی نوێی هەڵبژێردراوی ئێران بکات.

ئەو نامەیە لەلایەن ١٣١ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکاوە، بە دیموکراتەکان و کۆماریخوازەکانەوە ئیمزا کراوە.
ئەو نامەیە لە لایەن دەیڤید پرایس، نوێنەری دیموکراتەکان لە کارۆلینای باکوورو چارلز دنت نوێنەری کۆماریخوازەکان لە پەنسیلوانیا رێکخراوە و دیارترین کاری
ئەنجموومەنی نوێنەرانە بۆ پشتیوانی دانوستان لەگەڵ ئێران.

بە گوتەی گوتەبێژی پرایس، دوێنی نامەکە گەیەنراوەتە کۆشکی سپی.
لەبەشێکی نامەکەدا هاتووە، دەەبێ هەموو رێککبکەوین کە دووباکردنەوەی رێگەی دیپلۆماسی بەشێکە لە ستراتیژی ئەمریکا بەانبەر بە ئێران\".

حەڤدە کەس لەو نوێنەرانەی کە ئیمزای ئەو نامەیەیان کردووە، لە کۆماریخوازەکانن.

هەروەها لە نامەکەدا داوا لە باراک ئۆباما، کراوە کە کارێک نەکەن پێگەی روحانی لە بەرانبەر تۆندڕۆکان لە ئێران لاواز بکەن.
چەند رۆژ پێش ئیستاش لە نامەیەکدا ژمارەیەک لە کەسایەتییە دیارەکانی سیاسی و سەربازی ئەمریکا داوایان لە باراک ئۆباما کرد کە دانوستان لەگەل حەسەنروحانیلە دەست نەدات.
ناردنی ئەو نامانە لە کاتێکدایە کە دوو هەفتە لەمەوبەر، کومیتەی پێوەندییە دەرەکییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کلە نامەیەکدا کە ٤٥ کەس ئیمزایایانکردبووداوایان لە ئۆباما کردووە کە بێ گوێدان بە هەڵبژرادنی رۆحانی، گەمارۆکان لەسەر ئێران توندتر بکات.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا یەکێک لە دوو ناوەندی یاسادانەرانی کۆنگرێسی ئەمریکایە کە ٤٣٥ ئەندامی هەیە و زۆرینەیان کۆماریخوازن."
Top