دیسان ئاژاوه یۆنانی گرته‌وه
ئاخر ئه‌و وڵاتانه‌ی قه‌رزیان داوه‌ته یۆنان داوایان له‌و وڵاته کردووه فه‌رمانبه‌ره میرییه‌کان که‌م بکاته‌وه و زۆرێکیان ده‌ربکات.
ڕۆژی دووشەممە پۆلیسی ئەسێنا بۆ دامرکانه‌وه ناڕەزایەتییه‌که نه‌یهێشت هیچ ترۆمبیلێک به ناو شاردا هاتوچۆ بکات.
بڕیارە كە پەرلەمانی یۆنان لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا پلانێك بخاتە دەنگدانەوە كە ده‌بێته هۆی ده‌رکردنی هه‌زاران فه‌رمانبه‌ر. ئەوە دوایین هەنگاوی حوكمەتی یۆنانە و ناچاریشە بیکات ئه‌گینا ئیتر قه‌رزی پێ ناده‌ن.
قه‌رزدەره‌کان، واته سندووقی نێودەوڵەتیی پارە، یەكیەتی و بانکی ناوەندی ئەورووپا سەبارەت بە شكستی ئابووریی یۆنان، هەفتەی ڕابڕدوو ڕەزایەتیان دا نۆ ملیار دۆلاری تر قه‌رز بده‌ن به‌و وڵاته، بەو مەرجه‌ی که حوکمه‌تی یۆنان، هه‌ر ئه‌م ئیمساڵه 12 هەزار و 500 فەرمانبەری میری ده‌ربکات و ساڵێکی تریش 15 هەزاری دیکه‌یان ده‌ربکات.
پترۆس والێرای له بەرپرسانی باڵای پۆلیس گوتی كە فەرمانبەرانی حوكمه‌ت خه‌می ئه‌وه‌یانه دوایی چی به سه‌ریاندا دێت. گوتیشی ئێمە ده‌مانه‌وێ گشت که‌سێک کاری هه‌بێت. ئێمە داوا لە حوكمەت دەكەین بۆ ئەوەی خه‌مێک له هاوكاره‌کانمان بخوات؛ دەركردنی پۆلیس ئەویش لەم بارودۆخە خراپەدا هیچ مانایەكی نییە و ملی ناده‌ینێ.