سەرۆك وەزیرانی كاتی میسر كەسێـكی لیبراڵی بۆ جێـگری خۆی كاندید دەكات

سەرۆك وەزیرانی كاتی میسر كەسێـكی لیبراڵی بۆ جێـگری خۆی كاندید دەكات
13ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- سەرۆك وەزیری كاتی میسر حازم ئەلببلاوی لەمبارەیەوە گوتی: پارێزەر زیاد بەهادین ئەندامی پارتی میسری دیموكراتی كۆمەڵایەتی وەك جێـگری خۆی بۆ كاروباری ئابوری كاندیدكردووە و ئێستە لە وتووێژدایە لە گەڵ كەسایەتی دیكە بۆ پـێـكهێنانی حكوومەتەكەی.

پارتی میسری دیموكراتی كۆمەڵایەتی لە سـاڵی 2011 وە دامەزراوە و رەوتێـكی لیبراڵی هەیە. لەلایەكی دیكەوە بە هەزاران كەس لە لایەنگری محەمەد مورسی سەرۆكی لە كار لادراوی میسر لە مەیدانە سەرەكیـیەكانی چەند شـارێكی ئەو وڵاتە گردبوونەوە، لەوانە لە مەیدانی رابعە ئەلعەدەویـیە لە رۆژهەڵاتی قاهیرە. خۆپـیشـاندەران لابردنی مورسـیان لە سەر كورسی دەسەڵات بە كودەتای سەربازی ناودێركرد و داوای گەڕاندنەوەیان دەكرد.
Top