پلاتفورمی مەیدانی تەقسیم درێژە بە خۆپێشاندانەكان دەدات

پلاتفورمی مەیدانی تەقسیم درێژە بە خۆپێشاندانەكان دەدات
13ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- دوای ئەوەی بە هۆی بەشداریكردن و پشتگیری لە خۆپێشاندانەكانی پاركی گەزی و مەیدانی تەقسیمی ئەستەنبۆڵ ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامانی پلاتفورمی مەیدانی تەقسیم دەستگیر و رەوانەی دادگا كران، رۆژی هەینی دادگا 12 ئەندامی ئەو پلاتفورمەی ئازاد كرد.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی روتا خەبەر بڵاویكردەوە لە كاتی ئازادكردنی ئەو 12 ئەندامەی پلاتفورمی پشتگیریكردنی مەیدانی تەقسیم و پاركی گەزیدا ژمارەیەكی یەكجار زۆر خەڵك لە بەردەم دادگا ئامادە بوون و پشتگیریان لە گیراوە ئازادكراوەكان كرد.

دواتر هەر لە بەردەم دادگا، گیراوە ئازادكراوەكان لە گەڵ ئەندامانی دیكەی پلاتفورمی مەیدانی تەقسیم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاندەوە كە ئەوان درێژە بە خۆپیشاندانەكانی خۆیان دەدەن و ئەمجارە لە سەرانسەری توركیا دەست بە خۆپیشاندان و چالاكی دەكەن.
Top