كۆمپانیای براهموس: تا ئێستا مووشەكمان بە هیچ وڵاتێك نەفرۆشتووە

 كۆمپانیای براهموس: تا ئێستا مووشەكمان بە هیچ وڵاتێك نەفرۆشتووە
8ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- بەڕێوەبەریە ڕووسییەكەی كۆمپانیای براهموس، دوێنێ یەكشەممە ڕایگەیاند تا ئێستا مووشەكی جۆری براهموس كە بەرهەمێكی هاوبەشی ڕووسیا و هیندستانە، نەدراوە بە هیچ وڵاتێك.

ئەلكساندر ماكسیچۆڤ بەڕێوەبەری ڕووسیی ئەم كۆمپانیایە، لە دوایین ڕۆژی چالاكیی شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیدا بۆ چەكی تایبەت بە هێزی دەریایی كە لە سن پێترزبۆرگی ڕووسیا بەڕێوەچوو،

گوتی: ئێمە مووشەكەكانی خۆمان بە وڵاتی سێیەم نەداوە، ئەم هەوڵە پێویستی بە زەمەنێكی زۆر هەیە، ئێمە زۆر چالاكانە بەدوای مشتەریدا دەگەڕێین، چەند وڵاتێك مشتەریمانن، بەڵام تا بە ئێستا تەنانەت تاكە مووشەكێكیشمان بە هیچ وڵاتێك نەفرۆشتووە.

ئەو لە بەردەوامی لێدوانەكەیدا گوتی: بێگومان ئێمە لەم مووشەكانە دەفرۆشین، بەڵام پێویستی بە زەمەن هەیە، هەرچەند تا ئێستا ڕێككەوتننامەیەك لەنێوان ئێمە و هیندستان واژوو كراوە كە دەبێ 1000 دانە لەم مووشەكانەیان بدەینێ.
Top