ئەمەریكا بە بەهای 330000 دۆلار كەلوپەل و پێداویستی دەبەخشێتە ئاوارەكانی سوریا لە عێراق

ئەمەریكا بە بەهای 330000 دۆلار كەلوپەل و پێداویستی دەبەخشێتە ئاوارەكانی سوریا لە عێراق
12 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- سەرچاوەیەکی لە کونسلخانەی ئەمەریکی لە هەولێر تایبەت بە ماڵپەڕی KDP.infoئاشکرای کرد کە لە رێكەوتی 6-6-2013 نوێنەرایەتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لە عێراق لە رێی كونسوڵخانەی گشتی ئەمەریكاوە لە هەولێر نۆ خێمەی گەورەوە كواڵێتی بەرزی بەخشی وەتە كۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بەنەتەوە یەكگرتوەكان.

لەمبارەوە سەرچاوەکە دەڵێت ئەم خێمانە كە بەهای هەریەكەیان 35000 دۆلارە بەخشرانە كۆمسیۆنی بالای پەنابەرانی سەر بەنەتەوە یەكگرتوەكان بۆ یارمەتیدانی زیاتری هاوكارییە مرۆییەكان بۆ ئاوارە سورییەكان لە هەرێمی كوردستانی عێراقدا، هەورەها نوێنەرایەتی ئەمەریكا هەروەها شەش خەزانی گەورەی بۆ پێداویستی تەندروستی بەخشیە رێكخراوی تەندروستی جیهانی كە بەهاكەیان نزیكەی 15000دۆلار بوو.

كونسوڵی گشتی ئەمەریكا پۆڵ سەتفین بەرەسمی كەلوپەلەكانی ڕادەستی بوشرا هالیپۆتا، سەرۆكی نوسینگەی هەولێری كۆمسیۆنی بالای پەنابەرانی سەر بەنەتەوە یەكگرتوەكان و دكتۆر حەنان ئیبراهیم، نوێنەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی كرد.

لەمبارەوە كونسوڵی گشتی سەتفین دووپاتی لە کاتی دوانی بۆ ئاواەکان پابەندی بەردەوامی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكای كردەوە بۆ یارمەتیدانی ئاوارەكانی سوریا لە عێراق و بەتایبەتی لە هەرێمی كوردستان كە زۆربەی ئاوارەكانی لێ نیشتەجێیە. بوشرا هالیپۆتا سوپاسی نوێنەرایەتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی كرد بۆ بەخشینەكە و رایگەیاند كەوا خێمەكان لە كەمپی نوێی ئاوارەكان لە هەولێر بەكاردەهێنرێن. دكتۆر حەنان ئیبراهیم بەهەمان شێوە سوپاس گوزاری خۆی بۆ ئەمەریكا لە بەرامبەر بەخشینی پێداویستی تەندروستی كواڵێتی بەرز دەربڕی كەوا یامەتیدەر دەبن بۆ ئاوارەكان.

وەکو سەرچاوەکە باسی دەکات جێی وەبیرهێنانەوەیە کە تاوەكو ئێستە حكوومەتی ویلایەتە یەكگرتوەكان بایی 515 ملیۆن دۆلاری بۆ كۆمەككردنی ئەو سوریانەی لە مەینەتیا دەژین چ لە ناوەوە یان لەدەرەوەی سوریا تەرخان كردووە، بەو هاوكاریانەشەوە بۆكۆمەككردنی كارەكانی كۆمیسیۆنی بالای ئاوارەكانی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان و یونیسێف و پرۆگرامی خۆراكی جیهانی تەرخان كراون.
Top