لە دۆسیەى كۆماجڤاكێن كوردستان لە توركیا زیاتر لە 2 هەزار كەس دادگەیی دەكرێن

لە دۆسیەى كۆماجڤاكێن كوردستان لە توركیا زیاتر لە 2 هەزار كەس دادگەیی دەكرێن
سەرچاوەیەكى ڕاگەیاندن لە توركیا ئەمڕۆ شەموو ڕاى گەیاند، لە دۆسیەى كۆماجڤاكێن كوردستان (كەجەكە) لە توركیا 2 هەزار و 146 كەس دادگەیی دەكرێن كە 274 كەسیان لە ڕێگەى هەڵبژاردنەوە لەلایەن گەل هاتوونەتە هەڵبژاردن و تەنیا 992 كەس لەلایەن دادگەوە هاتوونەتە گرتن.
بەپێى ڕۆژنامەى \"ڕادیكال\""ى توركى سەعدوڵا ئەرگین وەزیرى دادى توركیا ڕاى گەیاند، لە دۆسیەى كۆماجڤاكێن كوردستان 2 هەزار و 146 كەس دادگەیی دەكرێن كە 274 كەسیان لە ڕێگەى هەڵبژاردنەوە لەلایەن گەل هاتوونەتە هەڵبژاردن و لەو ژمارەیە تەنیا 992 كەس لەلایەن دادگەوە هاتوونەتە گرتن.

زیاتر گوتى، لە هەڵمەتى گرتنى ئەندام و لایەنگرانى كەجەكە كە لە 14ى نیسانى 2009 دەستى پێ كرد، تا ئێستە 2 هەزار و 146 كەس دادگەیی دەكراون و لەوانە 274 كەسەى كە دادگەیی دەكرێن و لە ڕێگەى هەڵبژاردنەوە لەلایەن گەل هاتوونەتە هەڵبژاردن بریتین لە سەرۆكى ئەنجوومەنى گەڕەك، سەرۆكى شار و شارۆكەى پارتى سیاسی، ئەندامى ئەنجوومەنى شارەوانی و پەرلەمەنتار.

ئەرگین ئاماژەى دا، وێڕاى ئەوەى بڕیارى ئەوە هەبووە بەشێكى زۆرى لێپرسینەوەكان بەمەبەستى تەناهى بەنهێنى بێتە ئەنجامدان، بەڵام لە ڕێگەى میدیاكانەوە بەشێوەیەكى فرەوان زانیارییەكان لە شێوەى هەواڵ بڵاو دەكرێنەوە. هەرچەندە بەپێى یاسا بڵاو كردنەوەى ئەو زانیارییانە پێشێلكارییە بەڵام هیچ لێپێینەوەیەك لەو خاڵەدا ئەنجام نەدراوە.














ئاكانیوز"
Top