وەزیری دەرەوەی قەتەر: پلانەكەی ئەنان لەبارەی سووریا بەكۆتا هاتووە

وەزیری دەرەوەی قەتەر: پلانەكەی ئەنان لەبارەی سووریا بەكۆتا هاتووە
شێخ حەمەد بن جاسم ئال سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر دووپاتی كردەوە كە هەر كەسێك شوێنی كۆفی ئەنان وەك نێردەی هاوبەشی عەرەبی و ناودەوڵەتی بۆ سووریا بگرێتەوە دەبێ سیایەتێكی نوێ بگرێتە بەر، چونكە پلانە شەش خاڵییەكەی ئەنان بۆ چارەسەركردنی تەنگژەی سووریا نووچی خوارد.

بن جاسم لە دیدارێكی كەناڵی ئاسمانیی \"جەزیرە\""ی قەتەری گوتی، پێویستە گۆڕانكاری دیار بەسەر پلانەكەی ئەناندا بكرێ، چونكە ئەو پلانە شەش خاڵییە بەبێ جێبەجێكردنی هیچ خاڵێكی بەكۆتا هات و ئاماژەی كرد، پێویستە ویستێكی ناودەوڵەتی بۆ چارەسەركردنی ئەو تەنگژە هەبێ، چونكە ناكۆكیی نێوان گەورە وڵاتانی دنیا لەسەر حیسابی گەلی سووریا هەوڵەكانی ئەنجوومەنی ئاسایشی پەك خستووە.

بن جاسم هۆی نووچخواردنی پلانەكەی ئەنانی بۆ خۆدزینەوەی حكوومەتی سووریا و بەرزبوونەوەی ئاستی كوشتنی لەو وڵاتە گەڕاندەوە و جەختی كردەوە، وەك وڵاتانی عەرەبی رازی نابین كە نێردەیەكی تر نوێنەرایەتی عەرەب و ئەنجوومەنی ئاسایش بكا، چونكە دۆخەكە ئێستە گۆڕاوە.

روونی كردەوە، وای دەبینین كە ئەركی هەر نوێنەرێكی نوێ ئەگەر بیانەوێ وڵاتانی عەرەب بەشداری لە بەنوێنەرایەتیكردنی بكەن، گۆڕانكاریی تێدا بكرێ و ئەركی سەرەكی گواستنەوەی ئاشتییانەی دەسەڵات بێ لەو سووریا."
Top