ئەنان وازی هێنا

ئەنان وازی هێنا
ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بان كی مۆن ده‌ستله‌كاركیشانه‌وه‌ی كۆفی ئه‌نان نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و كۆمكاری عه‌ره‌بی بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاشتی له‌ سوریا راگه‌یاندو وتی، ئه‌نان به‌ره‌زامه‌ندی خۆی ده‌ستی له‌و پۆسته‌ هه‌ڵگرتووه‌.

بان كی مۆن روونیكرده‌وه‌: ئه‌نان به‌فه‌رمی پێیراگه‌یاندووه‌ ده‌یه‌وێ دوای كۆتایی هاتنی ئه‌ر‌كه‌كه‌ی كه‌ له‌ 31 ئاب / ئۆگۆست كۆتایی دێت، كاره‌كه‌ی درێژ نه‌كرێته‌وه‌و به‌و رانه‌سپردرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌نان بڕیاری ده‌ستله‌كاركیشانه‌وه‌ی به‌ ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی نه‌بیل عه‌ره‌بی راگه‌یاندووه‌.
Top