ئه‌مه‌ریكا: ئێران چالاكترین پشتیوانی تیرۆریزمه له جیهاندا
راپۆرتی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت له ساڵی 2011، كۆماری ئیسلامیی ئێران چالاكترین حكوومه‌تی پشتیوانی تیرۆریزم بووه و به‌رده‌وام یارمه‌تیی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی كردووه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
راپۆرته‌كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئێران هه‌تا ئێستاش چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ حیزبوڵای لوبنان و گرووپه توندڕه‌وه‌كانی فه‌له‌ستین و رێكخراوی حه‌ماس، دابین ده‌كات.
راپۆرته‌كه هه‌روه‌ها كۆماری ئیسلامیی ئێرانی به‌وه تۆمه‌تبار كردووه كه رێگه‌ی به رێكخراوی تیرۆریستیی قاعیده داوه، بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌رمایه و هێزه‌كانی خۆی، وڵاتی ئێران به‌كار بهێنێت.