به‌شار ئه‌سه‌د: چاره‌نووسی سووریا به ئه‌نجامی ئه‌م شه‌ڕه‌وه به‌نده
به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی حكوومه‌تی به‌عسی سووریا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا به بۆنه‌ی رۆژی سوپای رژێمه‌كه‌ی، شه‌ڕی ئێستای سووریای به شه‌ڕ له دژی تیرۆریزم وه‌سف كردووه و ده‌ستخۆشی له ئۆپه‌راسیۆنی هێزه ئه‌منییه‌كانی ده‌كات.
له به‌یاننامه‌كه‌دا كه ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیی رژێمی سووریا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌سه‌د گوتوویه‌تی چاره‌نووسی سووریا له رابردوو و ئێستا و داهاتوودا، به ئه‌نجامی ئه‌م شه‌ڕه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه.
هاوكات، گوته‌بێژی كۆمیساریای باڵای په‌نابه‌ران له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت خه‌ڵكی شاری حه‌ڵه‌ب له دۆخێكی زۆر ناله‌باردا ده‌ژین و به ده‌یان هه‌زار كه‌س، نه‌یانتوانیوه شاره‌كه به‌جێبهێڵن و له ژێر بۆردومانی هێزه‌كانی رژێمدان.