ئۆپۆزیسیۆنی سووریا حكومەتی گواستراوە پێک دەهێنێت

ئۆپۆزیسیۆنی سووریا حكومەتی گواستراوە پێک دەهێنێت
ئەمڕۆ لە قاهیرەی پایتەختی میسر، ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ راگەیاندنی دانانی دەستەی شۆڕش كۆبوونەوە، ئەو دەستەیە یەكەم حكومەتی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا پێک دەێنێت.

بەپێی پێكهێنانی ئەو دەستەیە، چاوەڕوان دەكرێ هەیسەم مالح، بكرێتە سەرۆكی نوسینگەی بەڕێوەبەرایەتی حكومەتی گواستراوە و هەریەك لە عیسام عەتار، مەحمود سەید دغیم و فارس شوفی و چەند كەسێكی دی ئەندامێتی بكەن.

هەیسەم مالح لە لێدوانێكدا رایگەیاند كە داوای لێكراوە سەرۆكایەتی حكومەتەكە بكات و لەگەڵ هەموو لایەنەكانی ئۆپۆزیسیۆن گفتوگۆ بكات بۆ پێكهێنانی حكومەتە گواستراوەكە.

پێكهاتەی حكومەتە گواستراوەكە بریتی دەبێت لە 31 وەزیر و هەشت نوێنەر و سەرۆكی حكومەتیش دەبێ كەسێكی مەدەنی بێت. دەستەیەكیش بەناوی راوێژكاریی حكومەت پێكدەهێنرێت.


-رووداو
Top