سەرچاوەیەك: بەشار ئەسەد بەپشتیوانیى گەریلاكانى پەكەكە رووبەڕووی شۆڕشی ناوچە كوردییەكان دەبێتەوە

سەرچاوەیەك: بەشار ئەسەد بەپشتیوانیى گەریلاكانى پەكەكە رووبەڕووی شۆڕشی ناوچە كوردییەكان دەبێتەوە
ـ سەرچاوەیەك لە كەتیبەكانی \"سەلاحەدینی ئەیوبی\"" كە لە ناوچە كوردییەكانى سووریا چالاكیان هەیە راى گەیاند، حكوومەتى بەشار ئەسەد لە رێگەی گەریلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان (پەكەكە) لە شارە كوردییەكان رووبەڕووی خۆپێشاندەران دەبێتەوە.
سەرچاوەكە گوتى، پارتى كرێكارانى كوردستان لە ناوچە كوردییەكان بەگشتیی و ناوچەى عەفرین بەتایبەت لە رێگەى رفاندن و تۆقاندن و سووتاندنى ماڵی هاووڵاتییان و ئۆتۆمۆبێلەكانیان لە جیاتى شەبیحەكانى ئەسەد رووبەڕووى خۆپێشاندەرانى ئەو ناوچانە دەبنەوە.

لە بەیاننامەكەى ئەو كەتیبەیەدا هاتووە كە شەڕ و پێكدادانەكانى پێنجشەمی رابردوو لە شارى عەفرین لە نێوان خۆپێشاندەران و چەكدارانى پەكەكە و سووتانى ئۆتۆمۆبێل و هەڵكوتانە سەر ماڵی خەڵك و تۆقاندنى دانیشتوانان دوایین بەڵگەیە لەسەر خواستی ئەو رێژیمە بۆ سپاردنى رۆڵی كیپكردنى خۆپێشاندانەكانى ئەو ناوچانە بەپەكەكە.

كەتیبەی سەڵاحەدین دەڵێ، بەخۆدوورگرتن لە شەڕی كورد ـ كورد خۆیان بەدوور گرتووە و تەواوى قورساییی خۆیان نەخەستووەتە گەڕ، \""وارگەى سوریوون نێت\"" گواستییەوە.







ئاكانیوز"
Top