كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی لیبیا راده‌گه‌یه‌نرێ
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 7/7/2012 یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی ئازادانه له مێژووی ئه‌و وڵاته له زۆربه‌ی ناوچه‌كان به‌ڕێوه‌چوو. دوابه‌دوای داخستنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان له كاتژمێر 18:00، ده‌ستكردا به كرداری بژارده‌كردنی ده‌نگه‌كان.
(نوری عه‌بار، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی لیبیا رایگه‌یاند \"له‌كۆی 1550 سندوق، 1453 دانه‌یان بۆ هاوڵاتیان كرایه‌وه تاوه‌كو ده‌نگه‌كایان بده‌ن\"". گوتیشی \""هۆكاری ئه‌منی له‌پشت نه‌كردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌و سندوقانه بووه\"".
ده‌رباره‌ی رێژه‌ی به‌شداربووانی هه‌ڵبژاردنه‌كه گوتی \"" یه‌ك ملیۆن و 600 هه‌زار هاوڵاتی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانیان كردووه كه ده‌كاته 60%ی تێكڕای ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه\"".
سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵا گوتی \""له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی راده‌گه‌یه‌نین\"".
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، هاوپه‌یمانی نیشتیمانی له‌پێشه‌نگی ته‌واوی ره‌كابه‌ره‌كانییه‌تی، كه (مه‌حمود جبریل) سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
چاودێره نیوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌باشه باسی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌یان كردووه، پێیان وایه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه بۆ گه‌لی لیبیا. نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێ \""تاوه‌كو ئێستا هیچ گازانده‌یه‌كمان پێ نه‌گه‌شتووه له‌باره‌ی هیچ سندوقێكی ده‌نگدان\"".
رووداو"