ئۆلاند : مانگى داهاتوو ده‌ست به پرۆسه‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانمان له ئه‌فغانستان ده‌كه‌ین
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ له هێرشێكى خۆكوژیدا له هه‌رێمى كابیسا له ئه‌فغانستان چوار سه‌ربازى فه‌ره‌نسا كوژران، له به‌یاننامه‌یه‌كدا فرانسوا ئۆلاند دووپاتى كرده‌وه كه مانگى داهاتوو پرۆسه‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له ئه‌فغانستان ده‌ست پێده‌كات و كۆتایی ئه‌مساڵیش ته‌واوى هێزه‌كانیان له‌و وڵاته دهكێشێنهوه.
ئۆلاند ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد تا ئه‌و كاته‌ى پرۆسه‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌یان له ئه‌فغانستان ده‌ست پێده‌كات، ئه‌وا هێزه‌كانیان به ئه‌وپه‌ڕى هۆشیاریه‌وه بۆ پاراستنى گیانى سه‌ربازان، له ئه‌ركه‌كانیان له‌و وڵاته‌دا به‌رده‌وام ده‌بن.
شایه‌نى باسه له كۆی نزیكه‌ى سه‌د و سیی هه‌زار سه‌ربازى هێزه‌كانى نێوده‌وڵه‌تى له ئه‌فغانستان، سێ هه‌زار و سێسه‌د سه‌ربازى فه‌ره‌نسا له‌و وڵات‌دا بڵاو كراونه‌ته‌وه و كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى فه‌ره‌نساش له ئه‌فغانستان گرنگترین به‌ڵینه‌كانى بانگه‌شه‌كانى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى فه‌ره‌نسا بوو، كه مانگى رابردوو فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته دابووى.