فڕۆكه‌یه‌ك له نایجریا كه‌وته خواره‌وه و 150 كه‌س كوژراون
ئێواره‌ی دوێنێ فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌ر هه‌ڵگری ئاژانسی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانیی \"ده‌ینا ئه‌یر\"" له نایجریا، له شاری لاگوس له نزیك فڕۆكه‌خانه و له گه‌ڕه‌كێكی شاره‌كه كه‌وته خواره‌وه و چه‌ند بینای وێران كرد.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ده‌ڵێت هه‌موو 150 كه‌سه‌كه‌ی ناو فڕۆكه‌كه كوژراون و تا ئێستا چه‌ند ته‌رمی سووتاو له شوێنه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه و هێزه‌كانی پۆلیس و ئاگركوژێنه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ده‌ڵێن به‌هۆی داهاتنی شه‌و، پڕۆسه‌ی گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان گرفتی تێكه‌وتووه. به‌رپرسێكی حكوومه‌تی نایجریاش گوتوویه‌تی ئه‌گه‌ری زۆر كه‌م هه‌یه كه كه‌س له‌م رووداوه‌دا رزگار بووبێت.
ئاژانسی فرانس پرێس ده‌ڵێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوێنێ رۆژی پشوو بووه و فڕۆكه‌كه به‌سه‌ر بینایه‌كی بازرگانیدا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، وێناچێت كه‌س له ناو بیناكه‌دا كوژرابێت.
هه‌تا ئێستا هۆكاری رووداوه‌كه ئاشكرا نییه. گودلاك جۆناتان، سه‌رۆككۆماری نایجریا، به‌م بۆنه‌یه‌وه 3 رۆژ ماته‌مینی راگه‌یاندووه."