ئه‌نان: رژێمی سووریا تانك و هێزه‌كانی له شاره‌كان نه‌كشاندووه‌ته‌وه
كوفی ئه‌نان، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ قه‌یرانی سووریا، له نوێترین راپۆرتدا ده‌ڵێت هێزه ئه‌منییه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د هێشتا تانك و كه‌ل‌وپه‌لی سه‌ربازییان له شار و گه‌ڕه‌كه‌كان نه‌بردووه‌ته ده‌ره‌وه.
ئه‌نان، جارێكی دیكه جه‌ختی كرده‌وه كه ناردنی چاودێرانی ئاشتی بۆ سووریا، ته‌نیا شانسی سه‌قامگیریی ئه‌و وڵاته و پێشگیری له په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕی ناوخۆیه و بۆیه ده‌بێ تا كۆتایی ئه‌م مانگه، هه‌موو 300 چاودێره‌كه بگه‌نه سووریا و جێگیر بن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له هه‌ندێك شوێن، هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیش ئاگربڕه‌كه‌یان شكاندووه. داوای له هه‌موو لایه‌نه‌كانی سووریاش كرد، بیر له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی سووریا بكه‌نه‌وه و ته‌قه‌كردن رابگرن.