سوپای پاسداران: چه‌ند ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له تاران پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه
موحسێن كازمه‌ینی، یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فارس، گوتوویه‌تی چه‌ند هێرشی تیرۆریستی و خۆكوژی له چه‌ند شوێنی هه‌ستیار و گرینگی تاران، له رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه.
فه‌رمانده‌كه‌ی سوپا گوتوویه‌تی ده‌زگای هه‌واڵگری سوپا، زۆر زووتر له رۆژانی جه‌ژن زانیاریی له‌سه‌ر پلانی گرووپه تیرۆریستییه‌كان كۆكردووه‌ته‌وه و له كاتی گونجاو‌دا هێرشه‌كانی پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه.
فه‌رمانده‌كه‌ی سوپای پاسداران ئاماژه‌ی به ناوی هیچ گرووپێك نه‌كردووه و هه‌روه‌ها نه‌یگوتووه ئه‌و شوێنه هه‌ستیارانه كامانه‌ن كه ئامانجی هێرشه‌كان بوون. هیچ ئاماژه‌یه‌كیش به ده‌ستگیركردنی كه‌س نه‌دراوه.