هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له سووریا ده‌ستی پێكرد
هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی سووریا، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێكردووه و به‌پێی به‌یاننامه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی رژێمی به‌عسی سووریا، له نێوان 7 هه‌زار و 195 پاڵێوراو، 250 نوێنه‌ر دیاری ده‌كرێن.
ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به شانۆگه‌ری و درۆ و پڕوپاگه‌نده وه‌سف ده‌كات و داوای له هاووڵاتیانی سووریا كردووه هه‌ڵبژاردنه‌كان بایكۆت بكه‌ن.
چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌وڵ ده‌دات له رێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بهێنێته سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی كه سووریا رێگه‌ی چاكسازیی گرتووه‌ته به‌ر.
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له سووریا، له‌حاڵێكدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه شه‌ڕ و پێكدادن له ناوچه جیاجیاكانی وڵاته‌كه به‌رده‌وامه و له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا زیاتر له 9 هه‌زار هاووڵاتی، به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د كوژراون.