قۆناغى دووەمى هەڵبژاردنى خولى نۆیەمى پەرلەمانى ئێران كۆتاى هات

قۆناغى دووەمى هەڵبژاردنى خولى نۆیەمى پەرلەمانى ئێران كۆتاى هات
قۆناغى دووەمى هەڵبژاردنى پەرلەمانى ئێران دوێنى هەینى كۆتاى هات.

قۆناغى دووەمى هەڵبژاردنى خولى نۆیەمى پەرلەمانى ئێران بۆ دیاریكردنى ئەو 65 كورسییە هاتە سازكردن كە لە قۆناغى یەكەمى هەڵبژاردن بە بەتاڵى مابووەوە، سەرچاوەكانى هەواڵ لە ئێران وایان گواستەوە.

لەو 65 كورسییە، 25 كورسییان تایبەت بوو بە تاران و 40 كورسى تریان تایبەت بوو بە شارەكانى تر.

كێبڕكێى سەرەكى ئەم قۆناغەش وەك قۆناغى یەكەم لە نێوان گرووپە جۆرەوجۆرەكانى سەر بە دەسەڵاتى ئێران بوو.

بەرپرسانى وەزارەتى ناوەخۆى ئێران رایان گەیاندووە كە ئەنجامى قۆناغى دووەمى هەڵبژاردنى پەرلەمان ئەمڕۆ شەموو رادەگەیەنرێ.
Top