میسر، پیلانی ئێران بۆ كوشتی باڵیۆزی سعوودیه له قاهیره، ره‌ت كرده‌وه
ئاژانسی هه‌واڵی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، سه‌ر به حكوومه‌تی میسر، له راپۆرتێكدا هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی \"حه‌یات\""ـی ره‌ت كرده‌وه كه تێیدا به‌رپرسێكی باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه له میسر، ئاماژه‌ی به پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پیلانی تیرۆری ئه‌حمه‌د قه‌تان، باڵیۆزی سعوودیه له قاهیره دابوو.
به‌رپرسێكی حكوومه‌تی میسر كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه، ده‌ڵێت هه‌واڵه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی حه‌یات له راستییه‌وه دووره و هیچ پیلانێك له‌ئارادا نه‌بووه بۆ تیرۆركردنی باڵیۆزی سعوودیه.
پێشتر سامی جه‌مال، راوێژكاری یاسایی باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه له میسر، رایگه‌یاندبوو، پۆلیسی میسر 3 هاووڵاتیی ئێرانی ده‌ستگیر كردووه كه پلانیان بۆ كوشتنی باڵیۆزی سعوودیه دانابوو. سامی جه‌مال هه‌روه‌ها گوتبووی سعوودیه له 3 مانگ پێشتره‌وه ئاگاداری ئه‌و رووداوه بووه و هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌كانی له ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی میسره‌وه پێگه‌یشتووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش، دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی ره‌ت كردنه‌وه و رایگه‌یاند ئه‌م قسانه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئیسرایل و ئه‌مه‌ریكایه."