كۆریاى باكور هه‌رِه‌شه‌ى هێرشكردنه سه‌ر كۆریاى باشور ده‌كات
گولاَن/ساڵح محمد
حكومه‌تى كۆریاى باكور هه‌رِه‌شه‌ى كرد له كۆریاى باشور ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر بلاَوكردنه‌وه‌ى پرِوپاگه‌نده دژى حكومه‌ته‌كه‌ى و جه‌نگى ده‌رونى له‌گه‌ڵ كۆریاى باكور بكات و به‌رده‌وام بێت له بلاَوكردنه‌وه‌ى پرِوپاگه‌نده له‌سه‌ر حكومه‌تى كۆریاى باكور ده‌ست هه‌ڵنه‌گرێت ئه‌وا ناچارده‌بێت هێرش بكاته سه‌رى.
به‌پێى هه‌واڵه‌كان كۆریاى باشور هه‌زاران بلاَوكراوه‌ى دژى حكومه‌تى كۆریاى باكور بلاَوكردوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئامێری رِادیۆ و هه‌روه‌ها چه‌ندین ئامێری ده‌نگى له‌سه‌ر سنورى هه‌ردو ولاَت داناوه بۆ دژایه‌تى كردنى حكومه‌تى كۆریاى باكورى دراوسێی.
سه‌رچاوه‌یه‌كى بالاَى سه‌ربازى حكومه‌تى كۆریاى باكور رِایگه‌یاند:
ئه‌گه‌ر حكومه‌تى كۆریاى باشور به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر جه‌نگى ده‌رونى له‌گه‌ڵ كۆریاى باكور و ده‌ست له‌كاره‌كانى هه‌ڵنه‌گرێت ئه‌وا هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر ئه‌و جێگانه‌ى كه ئه‌و پرِوپاگه‌ندانه‌ى لێ ئه‌نجام ده‌درێت و تێكى ده‌شكێنین.