شێخی ئه‌زهه‌ر: ئه‌زهه‌ر دژی ته‌كفیركردنی ئه‌هلی شیعه‌یه‌و سه‌ردانی نه‌جه‌فیش ده‌كه‌م
شێخی ئه‌زهه‌ر دكتۆر ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ته‌یب به توندی ره‌خنه‌ی له هه‌ندێك كه‌ناڵه ئاسمانییه عه‌ره‌بییه‌كان كرد كه كار ده‌كه‌ن له پێناو له یه‌كتری جیاكردنه‌وه‌ی سوننه‌و شیعه‌و دابه‌شكردنیان به سه‌ر دوو به‌ره‌ی جیهانی ئیسلامی.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا دكتۆر ته‌یب دووپاتی كرده‌وه سیاسه‌تی ئه‌زهه‌ر به ده‌ره له ته‌كفیر كردنی ئه‌هلی شیعه به‌ڵكو وه‌كو ئه‌هلی موسڵمان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات .
شێخی ئه‌زهه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان سوننه‌و شیعه‌دا نییه كه به‌هۆیه‌وه یه‌كێكیان له ئیسلام بچێته ده‌ره‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به ئه‌نجام ده‌كات پرۆسه‌ی قۆستنه‌وه‌ی سیاسه‌ته بۆ وروژاندن و زه‌قكردنه‌وه‌ی بوونی جیاوازییه‌كی بچووك، گوتیشی جیاوازی سه‌ره‌كی سوننه له‌گه‌ڵ شیعه مه‌سه‌له‌ی ئیمامه‌ته كه به‌لای ئه‌وانه‌وه ئیمام كه‌سێكی مه‌عسوم و پاكه‌و عه‌لی كورِی ئه‌بی تاڵبیش مه‌عسومه‌و ده‌بێت ئه‌و و نه‌وه‌كانی ئه‌و ئیمامه‌تی موسڵمانان بكه‌ن، روونیشی كرده‌وه به‌لای ئه‌هلی سوننه ده‌بێت ئیمامه‌ت به هه‌ڵبژاردن بێت نه‌ك به میراتگری و مه‌عسومییه‌ت وه‌كو ئه‌وان ده‌ڵین پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له سه‌ر بێت عه‌لی راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ئیمامی موسڵمانان، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هیچ كه‌سێك له ئه‌هلی سه‌ننه نه‌یگوتووه شیعه جگه له‌و قورئانه‌ی ئێستا قورئانێكی دیكه‌ی هه‌یه، به‌ڵك هه‌ردوو ئه‌هلی سوننه‌و شیعه یه‌ك قورئانیان هه‌یه به‌لاَم به لێكدانه‌وه‌ی جیاواز به كاری ده‌هێنن.
شێخی ئه‌زهه‌ر رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر سه‌ردانی عێراق بكات به دڵنیاییه‌وه سه‌ردانی نه‌جه‌ف ده‌كات، چونكه ئه‌زهه‌ر رووگه‌ی یه‌كبوون و یه‌كرِزی موسڵمانانه‌و بێ جیاوازی له‌گه‌ڵ مه‌شاعیرو شه‌عائیری تائیفه جیاوازه‌كانی ناو ئیسلام مامه‌ڵه ده‌كات.
دكتۆر ته‌یب هیوای خواست سه‌ردانیه‌كه‌ی بۆ عێراق له دوای پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق بێت، چونكه ئه‌وه‌ی ئێستا له عێراق رووده‌دات سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ئه‌زهه‌ر ئازار ده‌دات، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌زهه‌ر پشتگیری له هیچ لایه‌نێكی دیاریكراوی عێراقی ناكات به‌لكو هه‌مووان به‌یه‌ك چاو ته‌ماشا ده‌كات.